بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشکەش کردنی خەڵاتی مافی مرۆڤ بە ژنانی ئێرانی لەلایەن دوو ڕژێمی پێشێلکاری مافی گەلی ئێرانی شەرمهێنەر وەسف کرد.
ناوبرو بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تویتەر نووسی: بەڵێ، گەلی ئێران بەدڵنیایەوە شیاوی وەرگرتنی خەڵاتی مافی مرۆڤە، بۆ ئەوەی کە مافی مرۆڤی ئەوان ساڵانێکە لەلایەن پێشێلکارانی بەناوبانگی مافی مرۆڤەوە پێشێل کراوە، پاگەندەکارانێک کە مێژوویەکی تاریک و شەرمهێنەریان لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و مافی گەلی ئێران هەیە.
Your Comment